لە دیاربەکر ئۆتۆمبێلێکی ئاگرکوژێنەوە وەرگەڕا: کوژراوێک و ٢ بریندار

ئۆتۆمبێلێکی ئاگرکوژێنەوە لە دیاربەکر کە بۆ کوژاندنی ئاگر دەچوو وەرگەڕا و لە ئەنجامی رووداوەکەدا کەسێک گیانی لەدەستدا و ٢ کەسیش بریندار بوون.
ئۆتۆمبێلێکی ئاگرکوژێنەوە کە بۆ کۆنترۆلکردنی ئاگر لە ناو زەوییەکان دەچوو گوندی قەلەمدانی شارۆچکەی ئەرغەنی پارێزگای دیاربەکر لە رێگادا وەرگەڕا.
لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٣ کەس کە لە ناو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون وەرگەڕا.
دوای ئاگادارکردن تیمەکانی تەندروستی و جەندرمە رەوانەی ناوچەکە کران.
بریندارەکان لە لایەن تیمەکانی تەندروستی رەوانەی نەخۆشخانەی ئەرغەنی کران.
شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بە سەختی بریندار بوبوو لەگەڵ تەواوی هەوڵەکان لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
تەرمی قوربانییەکە گواسترایەوە لای پزیشکی دادی و سەبارەت بە رووداوەکە لێپرسینەوە دەستیپێکرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەرکان رامانلی پەرلەمانتاری باتمان و وتەبێژی هودا پار لەگەڵ شاندێکی یاوەر چەند سەردانێک لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دایەوە.
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بە سەرپەرشتیی سەرۆک وەزیران، مەسروور بارزانی کۆدەبێتەوە.
مەلا بەشیر شیمشەک سەرۆکی وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر بە بۆنەی ڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری خودا پەیامێکی بڵاو کردەوە و ڕاگەیاند، دەبێت ئوممەت لە شوێنی قسەکردن بژی.
گورگەکانی برسی لە ناوچەی سەرای شاری وان هێرشیان کردە سەر ئەشکەوتێک. ١١١ مەڕ مردار بوون و ئاژەڵێکی زۆریش بریندار بوون.